همزه عثمان حویز؛ هیوا حمید شریف
پوخته
ڕۆژنامه‌ی (پێشكه‌وتن) كه له نێوان ساڵانی(1920-1922) وه‌كو ڕۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه و به زمانی كوردی ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕۆژنامه‌ی (پێشكه‌وتن) كه له نێوان ساڵانی(1920-1922) وه‌كو ڕۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه و به زمانی كوردی له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه ده‌رچووه و خاوه‌نداریه‌تی كراوه، بایه‌خی زۆری به ڕووداوه سیاسی و هه‌وڵه دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان داوه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، یه‌كێك له‌و ڕووداوه سیاسییانه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه هه‌بووه و باسی كردووه، كۆنگره‌ی پاریس (مجلس روژ هلاتی نزیك) بووه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م كۆنگره‌یه دوای ئه‌وه هاتووه، كاتێك كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1922 قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و وڵاتانی هاوپه‌یمان هاتۆته كایه‌وه، به‌مه‌ش وڵاتانی هاوپه‌یمان به ئامانجی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه و مادده‌كانی په‌یماننامه‌ی (سیڤه‌ر) و تاوتوێكردنی پرس و كێشه‌كانی نێوان (توركیا‌و یۆنان) به‌گشتی و كێشه‌ی سه‌ر ناوچه‌كانی (تراكیا، ئه‌زمیر و ئه‌درنه) به‌تایبه‌تی، بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌یان داوه و له‌نێوان ڕۆژانی 22-26ئاداری1922له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كۆنگره‌كه درێژه‌ی به كار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیداوه‌و تێیدا پێشنیاری ئاگربه‌ست و ئاشتیی خستۆته به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له حكومه‌ته‌كانی (ئیستانبۆڵ، ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا). به‌مه‌ش سه‌رباری ڕازی بوونی حكومه‌تی ئیستانبۆڵ به پێشنیاری ئاشتی و ئاگربه‌ست، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره هه‌ردوو پێشنیاره‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و حكومه‌تی(ئه‌سینا)ش ئه‌گه‌رچی پێشنیاری ئاگربه‌ستی په‌سند كردووه، به‌ڵام پێشنیاری ئاشتیی ڕه‌تكردۆته‌وه و سه‌رئه‌نجام دوای ئاڵوگۆڕكردنی چه‌ندین یاداشتنامه له نێوان هێزه ناكۆكه‌كان و وڵاتانی هاوپه‌یمان ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ ئاشتی شكستی هێناوه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به میتۆدی خستنه ڕووی زانیارییه‌كان و شیكردنه‌وه‌یان ده‌یه‌وێت چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌وڵه‌تانی به‌شداربوو له كۆنگره‌كه و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی له نێوان وڵاته ناكۆكه‌كان بخاته‌ڕوو، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه: بۆچی هێزه ناكۆكه‌كانی به‌شداربووی كۆنگره هه‌ڵوێستی جیاوایان به‌رامبه‌ر به پێشنیاره‌كانی كۆنگره هه‌بووه. ئایا بۆ كۆنگره‌كه له هه‌وڵ و ئامانجه‌كانی سه‌ركه‌وتوونه‌بووه و شكستی هێناوه.